N: تۆ له‌چه‌ندین بۆنه‌دا ڕاتگه‌یاندووه که ئه‌م کشانه‌وه‌یه کاره‌سات ده‌بێت.ئێستا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له چه‌ندین خاڵی گرنگی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عیراقدا جێگیرکراون. ئایا پێتوایه توندوتیژی ده‌ته‌قێته‌وه؟ تا چه‌ند نیگه‌رانیت له‌باره‌ی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی؟
د.به‌رهه‌م: باشته‌کان له چوارچێوه‌ی خۆیاندا باسبکه‌ین. ئێمه، وه‌کو کوردستان، به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و گوتاره‌داین که پێویسته هێزێکی ئه‌مریکی له عیراقدا بمێنێته‌وه. به‌ڵام ئێمه به‌شێکین له عیراق و دواجار ئه‌وه له‌نێوان حکومه‌تی عیراق و ئه‌مریکادا بڕیاری لێدرا. زۆربه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی عیراق پابه‌ندبوون به ڕێکه‌وتنامه‌ی ساڵی 2008 ی نێوان ئه‌مریکا و عیراق یان هه‌ڵبژارد که ڕێکه‌وتنه‌که ناونیشانه‌که‌ی بریتیه له" ڕێکه‌وتنامه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا تا کۆتایی ساڵی 2011."
سه‌رکردایه‌تی سیاسی عیراق له‌نێوانیشیاندا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان پێویسته له‌و گۆڕانکاریه نوێیانه تێبگات که به‌ره‌و ڕوومان دێت. ئێستا له‌هه‌ر کاتێکی تر زیاتر ئه‌رکی به‌رپرسیارێتیمان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. پێویسته زۆر به جدی کاربکه‌ین تا دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منی و سیاسیه‌ی له‌دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا دروستده‌بێت به ئیراده‌ی ئازادی خه‌ڵکی عیراق و سه‌رکردایه‌تی سیاسی عیراق پێکه‌وه پڕده‌کرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ئاسان نیه له‌کاتێکدا عیراق هێشتا به‌چه‌ندین بارگرژی و کێشه‌ی جدیدا تێپه‌ڕده‌بێت. ئه‌مه ئاسان نیه له کاتێکدا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی چوارده‌وری ئێمه به گۆڕانکاری ئه‌وه‌نده زۆردا ده‌ڕوات. بۆیه ئه‌وانه چه‌ند کاتێکی سه‌خت ده‌بن بۆ ئێمه،به‌ڵام وه‌کو وتم دواجار ئه‌وه بڕیاری ئێمه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که و سه‌رکردایه‌تی عیراقه پێکه‌وه باشتر کاربکه‌ین.
سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌عیراق
CNN: ئایا ئێوه نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئێران ئه‌و بۆشاییه‌ی دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا دروستده‌بێت پڕی بکاته‌وه؟
پێویسته من نیگه‌رانبم. ئێمه له ناوچه‌یه‌کی زۆر سه‌خت و دژوار‌دا ده‌ژین. پێموایه هه‌موو شتێک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گۆڕاوه ئیتر له ئێران یان تورکیا یان جیهانی عه‌ره‌بی بێت و عیراق ده‌وڵه‌تێکی گرنگه. عیراق به‌شێوه‌یه‌کی ته‌قلیدی و مێژوویی بۆ هه‌زاران ساڵ فاکته‌ری بڕیارده‌ر بووه بۆ باڵانسی ناوچه‌یی.بۆیه من دڵنیام هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی هه‌رێمی چاوی له‌سه‌ر گۆڕانکاریه نوێکانی عیراقه و ئێمه ده‌مانه‌وێت دڵنیابینه‌وه که به‌سوودی عیراق ئه‌مه ته‌واو ببێت.
ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بێت. ئێران دراوسێیه‌کی گرنگی ئێمه‌یه. به‌ڵام به‌هه‌مان ئاماژه من به ئێران و ده‌وڵه‌تانی تری عیراق ده‌ڵێم:" ئێوه پێویسته سوودببینن و وه‌به‌رهێنان بکه‌ن له ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی عیراق.
هه‌ژموون و ده‌ستێوه‌ردان سوودی نیه،به‌ڵکو ئه‌مه ته‌نها چاندنی تۆوه‌کانی کێشه و گرفت و بارگرژی زیاتره."
CNN: بۆ ماوه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده دورودرێژ ئه‌م وڵاتانه سوودیان بینیوه یان باوه‌ڕده‌کرێت سوودیان بینیبێت، له‌ڕێگای چه‌ندین شه‌ڕی ئه‌ڵته‌رناتیڤ له‌ناو عیراقدا. چۆن تۆ ڕازیان ده‌که‌یت که ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه له عیراقێکی سه‌قامگیردا وه‌به‌رهێنان بکه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی جوڵاندنی بریکاره ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کانیان؟
د.به‌رهه‌م: دووشت هه‌یه پێویسته ئێمه لێیان تێبگه‌ین. یه‌که‌م ئێمه پێویسته ئه‌م په‌یامه به‌رده‌وامه به درواسێکانمان بڵێین:" ئێوه هه‌موو قوربانی سه‌دام حسێن بوون. ئێستا ئێمه هه‌لێکمان هه‌یه عیراقێک بنیاتبنێین که له‌ناوخۆیدا و له‌گه‌ڵ دراوسێکانیدا له‌ئاشتیدا بێت. بۆیه ئه‌مه سیاسه‌ته ڕاسته‌که‌یه. ئێمه مۆدێلی پێشووی سیاسه‌تمان تاقیکرده‌وه و ئه‌وه کاره‌ساتاوی بوو بۆ عیراق و ناوچه‌که."
به‌ڵام به‌هه‌مان ئاماژه گرنگترین شت که ده‌توانرێت له‌لایه‌ن عیراقیه‌کان خۆیانه‌وه ئه‌نجامبدرێت بریتیه له پێکه‌وه‌ژیان و پاراستنی سه‌روه‌ری خۆیان و نه‌هێڵن خۆیان له‌دژی یه‌کتر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌کیه‌وه به‌کاربهێنرێن. ئه‌مه‌ش تاکه ڕێگایه. ئێمه ناتوانێن بۆ کێشه‌کانی خۆمان گله‌یی له‌که‌سانی تر بکه‌ین. ئێمه پێویسته ڕوبه‌ڕوی ته‌حه‌دیه‌کان ببینه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا جه‌نگی عیراق شایسته‌بوو
CNN: کورده‌کان به‌شێوه‌یه‌کی فراوان پشتگیریانکرد له ده‌ستێوه‌ردانی ساڵی 2003 بۆ ڕووخاندنی سه‌دام حسێن.
د.به‌رهه‌م: نه‌ک ته‌نها کورده‌کان، پێموایه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری عیراقیه‌کان پشتگیریان له ئازادکردنی عیراق کرد، چونکه زۆرینه‌ی عیراقیه‌کان له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ڕژێمی سه‌دام حسێندا ناڵاندیان. سه‌دام حسێن دیکتاتۆرێک بوو، عیراقی وێرانکرد و به‌هه‌زاران عیراقی کوشت، و خه‌ڵکی له ڕزگاربووندا هه‌لێکی بینی. به‌دڵنیاییه‌وه خه‌ڵکی گومان و نیگه‌رانی هه‌بوو له هاتنی هێزێکی ده‌ره‌کی و دانانی حکومه‌تێک به‌سه‌ر وڵاته‌وه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا خه‌ڵک دڵخۆشبوون به نه‌مانی سه‌دام و ڕێگایه‌کی جیاوازیان بۆ وڵاته‌که‌یان ده‌ویست.
CNN: دوای هه شت ساڵ له جه‌نگ، ئایا ئه‌و جه‌نگه ڕه‌وابوو؟
د.به‌رهه‌م: له‌ڕوانگه‌ی منه‌وه هیچ گومانێکی تێدانیه. ناتوانم له‌جیاتی ئه‌مریکیه‌کان قسه‌بکه‌م. و ده‌زانم ئه‌م مه‌سه‌له‌ی جه‌نگه مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر ئاڵۆزه بۆ ئه‌مریکیه‌کان. هه‌رگیز چوون بۆ جه‌نگ بژارده‌یه‌کی ئاسان نیه. جه‌نگ هه‌رگیز بژارده‌یه‌کی باش نیه.
به‌ڵام له که‌یسی عیراقدا، تاکه بژارده بوو بۆ ڕزگاربوون له سه‌دام حسێن. سه‌دام حسێن جینۆسایدی ئه‌نجامدا. ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به کوردستانه‌وه هه‌بێت، سه‌دام حسێن (4500) گوندی وێرانکرد و نزیکه‌ی (182) هه‌زار خه‌ڵکی له هه‌ڵمه‌تی جینۆسایدی ئه‌نفالدا کوشت.
ئه‌و چه‌کی کیمیایی به‌کارهێنا، و سیاسه‌تی پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زی په‌یڕه‌وکرد به هه‌زاران عیراقی تری کوشت. عیراق دوژمنکاری له‌دژی دراوسێکانی ئه‌نجامدا. عیراق کێشه‌یه‌ک بوو بۆ ناوچه‌که و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش.
به‌ڵێ باوه‌ڕموایه به‌بێ سه‌دام حسێن جیهان و عیراق شوێنێکی باشترن. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه نیه بڵێم دوای هه‌شت ساڵ ئێمه له یۆتۆپیا یان به‌هه‌شتدا ده‌ژین. نه‌خێر عیراق هێشتا ژماره‌یه‌کی زۆر کێشه‌ی هه‌یه.
به‌ڵام جیاوازیه‌که له‌نێوان ئێستا و ئه‌وسا،له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی سه‌دام حسێن، دا ئه‌وه‌یه ئێمه دڵنیایمان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆردا بوو. ئێستا ئێمه نادڵنیایی سیاسه‌ت و ململانێی ده‌سه‌ڵات و هه‌موو جۆره‌کانی شته‌کان هه‌یه که ئێستا من تۆ قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌که‌ین.
سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تێکی کوردی
CNN: ئێستا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه، گه‌لی کورد هیوای ڕوه‌و ده‌وڵه‌تێک خواستووه. ئایا ئه‌و هیوا و ئامانجه ماوه؟
د.به‌رهه‌م: هه‌موو کوردێک له قوڵایی ناخ و دڵیدا ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌وێت. هه‌فته‌ی ڕابردوو من له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بووم و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان و هه‌موو ئاڵاکانم بینی. ناتوانم پێتبڵێم که من بیرله‌وه‌ناکه‌مه‌وه "که‌ی ئه‌و ڕۆژه بێت که ئاڵای کوردستان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بشه‌کێته‌وه؟"
ئه‌مه پێویسته ڕوونبێت. کورده‌کان گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵگای ئیتنیکین له جیهاندا که ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به 30-40 ملیۆن کوردیان نیه.
بۆیه ئاره‌زوو و خه‌ون هه‌یه. به‌ڵام ئێمه واقعین. ئێمه له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین. ئێمه له‌و پارچه‌یه‌ی جیهاندا ده‌ژین. له که‌یسی عیراقدا ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی به‌مه‌به‌ست ئه‌وه‌مان هه‌ڵبژاردووه که‌له عیراقێکی دیمۆکراتی و فیدراڵ‌دا بژین، عیراقێک که خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کورده‌کان ڕازیبێت و ئێمه به‌شێکبین له سیاسه‌تێکی گه‌وره‌تری وڵاتێکی فراوانتر و بازاڕێکی گه‌وره‌تر و هه‌وڵبده‌ین دیمۆکراسیه‌کی کارا بنیاتبنێین که مافه‌کانمان دڵنیابکاته‌وه و زامنی ئه‌وه‌بکات چیدی جینۆساید و چه‌کی کیمیایی و هتد دووباره نابێته‌وه.
باوه‌ڕموایه زۆربه‌ی کورده‌کان به‌وه ڕازین، نه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مه باشترین خه‌ونیان بێت. نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌مه شتێکی کارایه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه زۆر گرنگه تێبینی بکه‌ین که له‌پێش جه‌نگه‌که‌دا خه‌ڵکێکی زۆر پێیانوابوو کورده‌کان ده‌بن به فاکته‌ری دابه‌شکردنی عیراق و کورده‌کان ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق. به‌ڵام به ئاوڕدانه‌وه له مێژووی هه‌شت ساڵی ڕابردوو، له میانه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕوویاندا ڕه‌نگه کورده‌کان له‌هه‌موو لایه‌ک زیاتر پابه‌ندبووبن به بیرۆکه‌ی عیراقێکی یه‌کگرتووی دیمۆکراتی و فیدراڵی.
نظرات شما عزیزان: